فەڕەنسا و ١٤ وڵات بانگێشتی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین دەکەن

فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "فەڕەنسا لەگەڵ ١٤ وڵات بانگێشتێکی هاوبەش دەکەن بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین لە کۆبوونەوەی نیویۆرک. باس لە پێداگری خۆمان لەمبارەیە دەکەین بانگیشتی وڵاتی کە هێشتا دانیان بەوە نەناوە دەکەین کە بەشداری ئێمە بکەن."
ئوسترالیا، کەنەدا، فینلاند، نیوزیلاند، پورتوگال، ئاندۆڕا، ماڵتا، سان مارینۆ و لوکسەمبورگ بۆ یەکەم جار رایانگەیاند کە دەیانەوێت دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی بناسن.
هەروەها وڵاتانی ئایسەلەند، ئیرلەند و ئیسپانیا کە پێشتر دەوڵەتی فەلەستینیان ناسیبوو پشتگری خۆیان بەم بڕیارە دووپات کردەوە.
هەروەها کیێر سترامێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە راگەیاندبوو کە ئەگەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەنگاوی فیعلی نەهاوێژێت لە مانگی ئەیلوولدا دەوڵەتی فەلەستین دەناسن.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردبوو کە دەستی بە گواستنەوەی هاوکارییەکان لە ئاسمانەوە کراوە و ئامانجیان ئەمەیە کە ڕۆژانە ٥٠٠ بارهەڵگری هاوکاری بگوازێنەوە بۆ کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.
سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە هەموو ئاڵوگۆڕی چەک لە گەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگرتووە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.